لە سنووری قەزای چۆمان، کارمەندێکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار بوو.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بڵاوی کردەوە، کارمەندێکی بەشی چالاکییەکانیان لە کاتی کارکردندا لە کێڵگەی مینی 'زەنگان' مینێکی پێدا تەقیوەتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕووداوەکە لە سنووری قەزای چۆمان ڕووی داوە و بەهۆیەوە کارمەندەکە بریندار بووە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێریدا چارەسەری پزیشکیی پێویست وەردەگرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هەرێمی کوردستاندا ڕووبەری کۆی گشتیی زەوییە مینڕێژکراوەکان 776 کیلۆمەتری دووجا بووە؛ تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 563 کیلۆمەتری دووجا لە مین پاک کراوەتەوە و 213 کیلۆمەتری دووجاش ماوە پاک بکرێتەوە.