هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانەوە وەستا.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، کە ئاگاداری وەستانی هاتووچۆی گەشتیاری بن لە دەروازەکەدا.

 

بەپێی ئاگادارییەکەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی دەروازەی باشماخ هۆکاری سەرەکیی وەستانی هاتووچۆکەیە.

 

لە کۆتاییدا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی چاکبوونی سیستەمەکە و ئاساییبوونەوەی جووڵەی گەشتیاران، لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی دەروازەکەوە زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە.