دوو چەکداری خۆکوژی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارۆچکەی پردێی سنووری پارێزگای کەرکووک لە لایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە کوژران. چەکدارەکان پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو و ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی دەکرد.
ئەمڕۆ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە شارۆچکەی پردێ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا گەمارۆی کۆگایەکیان لە گەڕەکێکی شارۆچکەکە داوە و لەگەڵ پاشماوەکانی چەکدارانی داعش کەوتوونەتە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری.
بهپێی زانیارییهكان، لە ئەنجامی گەمارۆکە و شەڕە تەقەکەدا، هەردوو تیرۆریستەکە پێش ئەوەی بتوانن خۆیان بتەقێننەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.
بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دەزگای دژەتیرۆر، ئەو دوو چەکدارە پلانیان دانابوو لە ڕێگەی پشتوێنە بۆمبڕێژکراوەکانیانەوە کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورەکەدا ئەنجام بدەن.
ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووک و سنووری پردێ بەردەوام ڕووبەڕووی جموجۆڵی پاشماوە و شانە نووستووەکانی داعش دەبنەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوام ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردن لەو ناوچانە بەڕێوە دەبەن.