لە گوندی بێولیی سەر بە ناحیەی سمیلان، کوڕ و باوکێک بەهۆی خنکان لە نێو حەوزێکی ئاودا گیانیان لەدەست دا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:00دا لە گوندی بێولیی سەر بە ناحیەی سمیلان ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕووی دا؛ سەرەتا مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی ئەیوب کاروان دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاوەوە، پاشان باوکی بە ناوی کاروان عەزیز، کە تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 38 ساڵدایە و باوکی 4 منداڵە، بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی خۆی فڕێ دەداتە نێو حەوزەکەوە، بەڵام هەردووکیان پێکەوە دەخنکێن.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رهه‌د عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئەم خێزانە دانیشتووی گوندی کەندەسۆری سەر بە ناحیەی بجیلن لە دەڤەری بادینان و ساڵانە بە مەبەستی کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری ڕوو لە گوندی بێولی دەکەن.