هێزەکانی پێشمەرگە دواین هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانانیان وەرگرت و کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە هات، کە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی چوار ساڵەدا پێشکەش دەکرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا ( پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان) لە 21ـی 9ـی 2022 تاوەکو 21ـی 9ـی 2026 بۆ ماوەی 4 ساڵ بەردەوام بوو، بەپێی بەسەرچوونی ماوەی یاداشتەکەش، ناردنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بە یەکجاری کۆتایی هات.

هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بە ئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان دەکرا، کە لە 21ی 9ـی 2026دا، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بە یەکەکانی 70 و 80 یەکخرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9ـی ساڵی 2026 بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت و وەک دوایین بەشی هاوکارییەکان ئەژمار دەکرێت.