سبەی بە بەشداریی زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی، پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەنگی دەستپێکی خوێندن لێ دەدات.
ئه‌مرۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ساڵنامەی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکانی بۆ هەردوو وەرزی خوێندن بە گشتاندنێک ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە 123 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیراون و نزیکەی 19 ملیۆن پەرتووکی نوێ چاپ کراون، هاوکات زیاتر لە 185 هەزار قوتابیش لە زانکۆ و پەیمانگەکان درێژە بە خوێندن دەدەن.
بەپێی خشتەی ساڵنامەکە، وەرزی یەکەمی خوێندن لە 2026/9/20 دەست پێ دەکات و 72 ڕۆژ دەخایەنێت کە تاقیکردنەوەکانی لە 2026/12/15 دەست پێدەکەن؛ وەرزی دووەمیش لە 2027/1/3 دەست پێدەکات و بە 89 ڕۆژی خوێندن و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 لە 2027/5/31 کۆتایی دێت.
ساڵنامه‌كه‌ی وەزارەتی پەروەردە لە پێناو یەکخستنی کاتەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکانه، کە تێیدا سەرجەم پشوو، هەڵسەنگاندن و خولەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕێک ده‌خات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ساڵانه له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن سه‌ردانی قوتابخانه‌كان ده‌كات، بۆ لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندن و پشتیوانیكردن له كه‌رتی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها پشتیوانی له قوتابییان و مامۆستایان بۆ كوردستانێكی گه‌شتر ده‌كات.