بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی چوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن بە بێ ڕێگەپێدانی فەرمی قەدەغە دەکات.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە، هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن مافی ئەوەی نییە بچێتە ناو قوتابخانە و خوێندنگەکانەوە تاوەکو پێشوەختە ڕێگەپێدانی فەرمی لە بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی وەرنەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی هۆشداری دەدات، هەر ناوەندێکی خوێندن ئاسانکاری بۆ چوونی ڕاگەیاندنەکان بێ ڕێگەپێدان بکات، بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.