کاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2027ی فهرهنسا، لەدایکبوونی دووەم منداڵی خۆی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە کاتی دووگیانیدا بانگەشەی هەڵبژاردنی بەڕێوە دەبرد.
ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، مارین تۆندێلیە، سکرتێری نیشتمانیی پارتی ژینگەپارێزانی فەرەنسا (سەوزەکان)ـی تەمەن 40 ساڵ لە شاری لانس لە باکووری فەرەنسا، کوڕێکی بە ناوی لیۆن هێناوەتە دنیاوە، ئەوەش تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان.
تۆندێلیە یەکەم کاندیدی سەرۆکایەتییە لە مێژووی فەرەنسادا کە بە دووگیانی کەمپینی هەڵبژاردن بەڕێوە ببات، و ڕایگەیاندووە مۆڵەتی چوار مانگ وەرناگرێت بەڵکو بە شێوازێکی نوێ هاوسەنگی لە نێوان چاودێریی کۆرپەکەی و کەمپینەکەیدا ڕادەگرێت.
پارتی سەوزەکانی فەرەنسا بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی ناوخۆیییەوە چارەنووسی بەردەوامبوونی سەربەخۆی کاندیدکردنی تۆندێلیە یان کشانەوەی لە بەرژەوەندیی کاندیدێکی تری بەرەی چەپ یەکلایی بکاتەوە.