وەزارەتی کارەبای عێراق پلانێکی نوێ بۆ سوودوەرگرتنی زیاتر لە غازی کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکات، بە مەبەستی خستنەگەڕی وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی 2026-2027 و بەرزکردنەوەی توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نۆژەنکردنەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا.
وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە سەرچاوە جیاوازەکانی سووتەمەنی کردەوە، بە تایبەتی غازی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەی کۆرمۆر، هاوکات ئامادەکردنی ئەو یەکانەی کە دەکرێت بە سووتەمەنی شلیش کار پێدەکرێت بە مەبەستی دروستکردنی نەرمی لە کارپێکردنی وێستگەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی وەزارەتی کارەبای عێراق بڕیاردرا، بە دابینکردنی تەواوی کەلوپەلی یەدەگی پێویست و چڕکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی وەکو جی ئی (GE) و (سیمنس) بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئامێرەکان.