بە واژۆی 88 پەرلەمانتار، نووسراوێکی فەرمیان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، بە مەبەستی جێگیرکردنی 5 داواکاریی گرنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2027دا.

 

ئەمڕۆ د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوەکەی ئاراستەی لێژنەی دارایی کردووە، بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێش ناردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، ئەو داواکارییانە لە ڕەشنووسەکەدا جێگیر بکرێت.

 

داواکاری پەرلەمانتارانی عێراق بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بریتیین لە:

 

- دامەزراندن و تەرخانکردنی پلەی وەزیفی بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2017 تاوەکو 2025.

 

- دامەزراندن و دانانی میلاکی هەمیشەیی بۆ 13 هەزار و 300 خۆبەخشی کەرتی تەندروستی.

 

- جێگیرکردنی زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو کە لە ئێستادا مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت.

 

- خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی هەرێم کە لە ساڵانی 1962، 1963 و 1964 لەدایکبوون و خانەنشین کراون

 

- دابینکردنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشووی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.