وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9ی ساڵی 2026 ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2026/9/24 دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە دەکرێت.

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا.