حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دواییی پێشمەرگە و هونەرمەندی ناوداری کوردستان، ئەنوەر شێخانیدا تێدەپەڕێت کە خاوەنی کاروانێکی دەوڵەمەندی هونەری و نیشتمانی بوو.

 

ئەمڕۆ یادی حەوته‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئەنوەر شێخانییه‌ و له‌لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ یادی ئەو هونەرمەندە بەرز ڕاگیرا، کە لە ڕێکەوتی 2019/9/23 بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

 

لە ژیانی هونەریی خۆیدا بەشداریی لە زیاتر لە 60 کاری شانۆیی، 10 فیلمی سینەمایی، و چەندین دراما و کورتەفیلمدا کردبوو.

 

ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1991 کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانی دامەزراندووە، لە ساڵی 1992 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کەناڵی کوردستان تیڤی بووە، هەروەها لە ساڵی 1998 لە دەستەی دامەزرێنەرانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە و بۆ چەندین ساڵیش پۆستی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستانی بەڕێوە بردووە.

 

هونەرمەند ئەنوەر شێخانی وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی بواری شانۆ و سینەمای کوردی دەمێنێتەوە کە ڕۆڵێکی پێشەنگانەی لە دامەزراندنی ناوەندە هونەری و میدیایییەکانی دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا بینیوە.