مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە کاتی گواستنەوەی 8 زیندانیدا، لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان و زەڕایەن تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.
ئەمڕۆ سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە مەفرەزەکانی پۆلیسی گەرمیان، دەربەندیخان و سلێمانی بە هانایانەوە چوون و سەرجەم پۆلیسەکان، زیندانییەکان و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی ڕزگار کران.
هەروەها پۆلیسی گەرمیان پشتڕاستی کردەوە کە هەر 8 زیندانییەکە گەیشتوونەتە سلێمانی و بە سەلامەتی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کراون.
بەپێی زانیارییەکانی هونەر ئەحمەد، پەیامنێری پایتەخت میدیا، ڕووداوەکە سووک بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.