بەڕێوەبەرایەتیی یاساییی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەدواداچوون بۆ کێشەی نێوان ژمارەیەک کارمەند و کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی بواری گەیاندنی خێرا (دیلیڤەری) دەکات.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا بەپێی یاسا و ڕێنمایییە بەرکارەکان مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکرێت و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی دەخرێتە ڕوو.

 

لە هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەرتی گەیاندنی خێرا (دیلیڤەری) گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و چەندین جار کێشەی کارگێڕی و دارایی لە نێوان کارمەندان و خاوەنکارەکاندا کەوتووەتەوە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر كارمه‌ندانی كۆمپانیای ته‌ڵه‌بات په‌یوه‌ندییان به‌ پایته‌خت میدیاوه‌ كرد و باسییان له‌وه‌ كرد، كه‌ بەرپرسانی کۆمپانیای تەڵەبات، سووکایەتی بە کارمەندانی گەیاندن دەکەن و جیاوازی لە نێوانیان دەکرێت. ده‌شڵێن: "ئەو کۆمپانیایە ماف و شایستەی کارمەندان لە دوای گواستنەوەی داواکاری خەڵک بە تەواویی نادات."

 

پایته‌خت میدیا چه‌ندین جار هه‌وڵی دا بۆ وه‌رگرتنی لێدوانی فه‌رمی به‌رپرسانی كارگێری ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون وه‌ڵامی پایته‌خت بده‌نه‌وه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی كێشه‌ی كارمه‌ندانییان بده‌ن.