ئومێد خۆشناو، سەرۆک و ئەندامانی یانەی هەولێری سپاردووە کە گۆڕینی ڕەنگی کورسییەکانی یاریگا قبووڵکراو نییە.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پارێزگاری هەولێر ڕاستەوخۆ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێری سپاردووە، کە گۆڕینی ڕەنگی کورسییەکان بە شێوازێک لە لۆگۆ و ئاڵای یانەکە نەچێت، بەهیچ جۆرێک قبووڵکراو نییە.
سەرچاوەکە ڕوونی دەکاتەوە، پێویستە ڕەنگی کورسییەکان هاوشێوەی سەرجەم یانەکانی جیهان گوزارشت لە ڕەنگەکانی لۆگۆی یانەکە بپۆشێت، واتە بڕیارە ڕەنگی کورسییەکان زەرد بێت و لەگەڵ سپی یان ڕەشدا ئاوێتە بکرێت.