ماست فرۆشێكی ساخته له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان ده‌ستگیركرا

فرۆشیارێكی ماست له چوارقوڕنه به تۆمه‌تی ساخته‌كاری له پیشه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
له یه‌كێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فرۆشیارێكی ماست به تاوانی ساخته‌كاری له پیشه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕاپێچی یاسا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆبەی ئابوری ئاسایشی چوارقوڕنە رایگه‌یاند، فرۆشیارێكی ساخته‌كاری ماستمان ده‌ستگیركرد، كه ماستی کارگەی (کانی ماران)ـی هێناوە و بەناوی ماستی خۆماڵیەوە بە هاوڵاتیانی چوارقوڕنەی فرۆشتووەتەوە، گوایە ماستی مەڕ و مانگا و بزنە، بە بێ ئەوەی لە ناو بەڕاد یان بەفرگردابووبێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و فرۆشیاره كه تۆمه‌تباره به فرۆشتنی ماستی ساخته هەر رۆژە و لە جێگایەک ماستە ساختەکەی فرۆشتوە تاکو شوێنەکەی دیار نەبێت.