بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر داوا لە کرێکاران دەکات، بۆ وەرگرتنەوەی پاداشتی کۆتایی خزمەت سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر داوا لە سەرجەم ئەو کرێکارانە دەکات، کە پێش بە ئەلیکترۆنیکردنی ڕێکارەکانی پاداشتی کۆتایی خزمەت داواکارییان پێشکەش کردبوو، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە تایبەتە بەو کرێکارانەی کە تا ڕێکەوتی 30ی ئابی 2026 داواکارییان پێشکەش کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەو کرێکارانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییان پێشکەش کردووە و پەنجەمۆریان لێ وەرگیراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکرێت.