بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی خۆتۆمارکردنی شۆفێرانی تهكسی لە ئەپلیکەیشنی دابەشکردنی سووتەمەنی دەدات و شۆفێران سهرپشک دهكات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا سێ ڕێنماییی نوێی بۆ شۆفێرانی تهكسی خستە ڕوو و ئاگاداری كردنهوهی لهوهی كه خۆتۆمارکردنی شۆفێرانی تهكسی لە ئەپلیکەیشنی دابەشکردنی سووتەمەنی ناچاری نییە و ئارەزوومەندانەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خۆتۆمارکردنی شۆفێران لە ئەپلیکەیشنەکە تەنیا بۆ وەرگرتنی بەشەبەنزینی زیاترە. ئەو شۆفێرانەشی ناوی خۆیان تۆمار ناکەن، کارتی سووتەمەنییەکەیان ناوهستێت و هەفتانە وەک پێشتر یەک جار بەنزینی 750 دیناری وەردەگرن.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، مەرج نییە هەر شۆفێرە و خاوەنی مۆبایلێکی زیرەک بێت، بەڵکوو چەند شۆفێرێک دەتوانن لە ڕێگەی یەک مۆبایلەوە کارتی سووتەمەنییەکەیان تۆمار بکەن.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە شۆفێرانی تهكسی کردبوو لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە خاوەنی سیستەمی NFC بێت، کارتەکانیان بە ژمارەی تهكسیهكانیان ببەستنەوە بۆ ئەوەی بەنزینی زیاتری 750 دیناریی حکومی وەربگرن.