پاش ڕاگرتنیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، بەڕێوەبەر و پەیامنێری دەزگای میدیاییی مۆجۆ کورد ئازاد کران.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا، دەزگای میدیاییی مۆجۆ کورد ئاشکرای کرد کە د. ڕەزوان زەڵمی بەڕێوەبەری دامەزراوەکەیان و سەروەر جەلال پەیامنێریان، پاش وەرگرتنی وتەکانیان بە فەرمی ئازاد کراون.
بهپێی بڵاو كراوهی میدیاكه، بانگهێشتکردن و ڕاگرتنی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لەسەر سکاڵایەکی دیجیتاڵ میدیایی بوو کە لەلایەن د. نیکۆلا ئەشرەف لەسەر چەند وتار و لێدوانێک تۆمار کرابوو.
پێش ئازادکردنیان، دەزگای مۆجۆ کورد داوای لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ کردبوو بێنە سەر خەت و ئاماژەی بەوە کردبوو کە کێشەکە پێشتر بە نێوەندگیری چارەسەر کرابوو و پۆستەکانیش سڕابوونەوە.