وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سیستەمی پەڕینەوە لە پەیمانگەکان و دەرچوون بە 40 نمرە لە پۆلەکانی 4 تا 11 هەڵبوەشێنێتەوە.
ئهمڕۆ له گشتاندنێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان كه بە واژووی نورالدین عوسمان سەعید ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کراوە، بڕیارەکان لە ساڵی خوێندنی 2027-2028 و بەدواوە جێبەجێ دەکرێن.
بەپێی بڕیاری یەکەم، سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە.
لە بڕیاری دووەمیشدا هاتووە، دەرچوون بە 40 نمرە و زیاتر لە یەک بابەت بۆ پۆلەکانی 4 تا 11 نامێنێت و پێویستە قوتابی لە هەموو بابەتەکاندا نمرەی دەرچوونی 50 و بەسەرەوە بەدەست بهێنێت پاش سوودمەندبوون لە 5 نمرەی بڕیار.
ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوولی 2026 پەسەند کراوە و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی قوتابییانە لە ناوەندەکانی خوێندندا.
