داعش هه‌وڵی ته‌قینه‌وه له‌نێو زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوسه‌ین ده‌دات

هه‌وڵێكی ته‌قینه‌وه له‌نێو زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا پووچه‌ڵ كرایه‌وه و تۆڕێكی تیرۆریستانی داعش ده‌ستگیركران
هه‌زاران زیاره‌تكاری شیعه بۆ چله‌ی ئیمام حوسه‌ین له كه‌ربه‌لان و پارێزگاری شاره‌كه‌ش ئاشكرای كرد، مه‌ترسی ته‌قینه‌وه له‌نێو زیاره‌تكاران هه‌یه و تائێستا 22 تیرۆریستمان ده‌ستگیركردووه.
نوسەیف جاسم، پارێزگارى کەربەلا رایگه‌یاند، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ڕێگه‌ی 22 تیرۆریسته‌وه هه‌وڵی داوه، كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و وێرانكه‌ر له‌نێو زیاره‌تكاران ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌مان پووچه‌ڵ كرده‌وه و تیرۆرستانمان ده‌ستگیركرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌به‌رده‌م دادگا دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و ئێمه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه دركمان به‌م كرده‌وه‌یه كردووه و هاوكات تائێستا مه‌ترسی هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵانه ملیۆنان زیاره‌تكاری شیعه بۆ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسه‌ین ده‌چێته كه‌ربه‌لا و یاده‌كه به‌رز ڕاده‌گیرێت و له 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ش تائێستا زیاتر له 65 هه‌زار زیاره‌تكار له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و دواتر به‌ڕێكه‌وتوون به‌ره‌و كه‌ربه‌لا.