كچێكی تەمەن 20 ساڵ لە سنووری زاخۆ دەستڕێژی گوللەی لێ کرا و کوژرا، پۆلیسیش دەستگیرکردنی سێ کەسی لە کەسوکاری قوربانییەکە ڕاگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکە لە سنووری ناحیەی دەرکار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕووی داوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ڕووداوەکە لە ڕێکەوتی 13ی 9ی 2026، لە نزیک کاتژمێر 11ی شەو لە کۆمەڵگەی هیزاوا ڕووی داوە. قوربانییەکە ناوی (س، د، ع)ە و لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی لێ کراوە.

 

پۆلیسی دەرکار و بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە کەسوکاری کوژراوەکەن، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتباری تریش دەرچووە.

 

تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکیی داد لە زاخۆ کراوە، تیمەکانی بەڵگەی تاوانیش لێکۆڵینەوەی مەیدانییان ئەنجام داوە.

 

بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ کەیسەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.