وەزارەتی بەرگری سووریا ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی دوێنێی لە پێگەیەکی سەربازی وڵاتەکە ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ ئاژانسی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا SANA لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوەیەک لە پێگەیەکی سەربازی سوپای سووریا لە گوندەوارەکانی شارۆچکەی عایش لە سنووری رۆژئاوای دێرەزوور، 11 کەس کوژران.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسە سوورییەکە، پرسەی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی شاری دێرەزوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسوکاری "شەهیدان" بەڕێوەچوو.
نوێدەکرێتەوە..