پۆلیسی هەولێر دوو شۆفێری بە تۆمەتی سەرکێشی، دروستکردنی دەمەقاڵێ و کێشانی ئۆتۆمبێلەکانیان بە یەکتریدا لەبەردەم باڵەخانەی دادگا دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی دەستبەسەرکردنی هەردوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیانی بڵاو کردەوە.
پۆلیس ڕوونی کردەوە دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تێیدا دوو شۆفێر بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و تەکسی لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەبەردەم دادگای هەولێر سەرکێشی دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر هاتوچۆ، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار - ڕۆژئاوا و بنکەی پۆلیسی کوردستان لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد.
لە ماوەیەکی کەمدا توانرا هەردوو شۆفێرەکە دەستگیر بکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەستیان بەسەردا بگیرێت، دواتریش بە نووسراوی فەرمی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.
پۆلیسی هەولێر و هاتوچۆ بەردەوام هۆشداری دەدەنە شۆفێران لەوەی شەقامە گشتییەکان نەکەنە گۆڕەپانی سەرکێشی و تێکدانی سەلامەتیی هاووڵاتییان، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، درهنگانی شهوی ڕابردوو دوو شۆفێر لە بەردەم باڵەخانەی دادگای هەولێر بووه دەمەقاڵهیان و بە ئۆتۆمبێلەکانیان هێرشییان كرده سهر یهكتر.