پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرانبەر وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ، پێشنیازی پێدانی هەردوو پۆستی وەزیری پێشمەرگە و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەرۆکی پێشووی شاندی دانوستانکاری ئەو حیزبە، وردەکاریی نوێی لەبارەی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، پارتی لەپێناو خێرا پێکهێنانی کابینەی نوێ نەرمی نواندووە و لەپاڵ پێشمەرگە و ئاسایش، پێشنیازی پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆشی بۆ یەکێتی کردووە تا وەزارەتەکە پێکەوە بەڕێوە ببەن.
لە دۆسیەی داراییشدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بە باش زانراوە وەزارەتی دارایی لای یەکێتی بێت و لە وەرگرتنی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانیشدا ئەو حیزبە تەواو دەستکراوە بێت.
هەروەها پێشنیاز کراوە ئەو 5 وەزارەتەی ئێستا لای بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکەیە وەربگیرێنەوە، بە شێوەیەک 3 وەزارەتیان بە یەکێتی بدرێت و 2 وەزارەتیش لای پارتی بێت.
سەبارەت بە دۆخی گشتیی دانوستانەکانیش، زێباری کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی بە زۆر ئەرێنی ناو برد و گوتی: "هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان بەڕێوەیە."
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 18 و 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان كارا نه‌كراوه و كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكنه‌هاتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئێستا به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا جه‌ختییان له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و خێرا پێكهێنانی حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به ئومێدی كۆتایی هاتن به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی كردووه‌ته‌وه.