ئاوات تاڵهبانی لە پەیامێکدا کێشەی براکانی به سیاسی ناو دهبات، پێی وایه كه لە سایەی فشاری حزبی و نەبوونی دادگایەکی بێلایەندا، خەریکە دەکرێنە قوربانی.
ئاوات تاڵهبانی لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی کارۆخ سەید ڕزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستانی کردووە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆسیەی براکانی و دۆخی سیاسی و ئەمنی سلێمانی خستە ڕوو.
لە نامەکەدا هاتووە، کێشەی لاهور تاڵهبانی و پۆڵاد تاڵهبانی و هاوڕێ پێشمەرگەکانیان کێشەیەکی تەواو سیاسییە. ئاوات تاڵهبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕێکەوتی 22ی ئابی 2025 لە سلێمانی هێزێکی دەسەڵاتدار کردەوەیەکی بەرامبەر براکانی ئەنجام داوە کە پێویست بوو بکەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، کەچی ئێستا بەهۆی نەبوونی دادگایەکی سەربەخۆوە، براکانی و هاوڕێکانیان لە ژێر فشاری سیاسیدان.
ئاوات تاڵهبانی هاوسۆزیی خۆی بۆ خێزان و پاسەوانەکانی سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، وەک بنەماڵەیەک کە ئازاری نادادپەروەری و دوورخستنەوەیان چەشتووە، هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین هیچ هاووڵاتییەک لە دەرەوەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هاوکات جەختی کردووەتەوە کە زیندان فێرگەی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر ستەم و زۆرداریدا.