بەغدا زیاتر لە 76 ملیار دیناری وەک قۆناخی هەشتەمی شایستە دارایییەکانی ساڵی 2025 بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.
ئەمڕۆ سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕی 500 ملیار دیناری تەرخانکراوی حکومەتی فیدراڵ بۆ عێراق، پشکی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بریتییە لە 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار.
بریکاری وەزارەت ئاشکرای کرد کە ئەم بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراوە؛ بە شێوەیەک پارێزگای سلێمانی 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار، پارێزگای هەولێر 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار، و پارێزگای دهۆک 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دیناری بەردەکەوێت.
بهپێی زانیارییهكان، كۆی گشتیی شایستەی داراییی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بڕی 301 ملیار دینار بووە. بە خەرجکردنی ئەم قۆناخەی پارەکە، دۆسیەی شایستەکانی جووتیاران لە قۆناخی کۆتاییدایە و تەنیا نزیکەی حەوت ملیار دینار لە تەواوی پارەکە لە لای حکومەتی فیدراڵ ماوەتەوە.