پاركێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

پاركێكی مۆدێرن و گه‌وره و بێ وێنه له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
وا بڕیاره له هه‌ولێر پاركێكی نوێ و سه‌رنجڕاكێش و مۆدێرن دروست بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاگاداری نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕكێی دیزاینكردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن تا 20ی ئابی 2025 ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون و خه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، نگهێشتی هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كات كه ئاره‌زوومه‌ندن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێردا به‌شدار بن و ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام (Sustainable) و كولتووری و ئیكۆلۆژی خزمه‌ت ده‌كات، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییه‌ی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری بكات، پێویسته پێش ڕێكه‌وتی (20/8/2025) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا بكات، له‌نێوان كاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاكو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆگرام و ڕێنماییه‌كانی به‌شداربوون مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون، گشت نووسینگه ئه‌ندازیارییه تۆماركراوه (ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان). هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.