وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی فەرمیی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاو کردەوە، کە لە سێشەممە 15ی ئەیلوولەوە دەست پێدەکات و لە ماوەی چوار ڕۆژدا کۆتایی پێ دێت.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 15ی ئەیلوولی 2026 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلوولی 2026 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، لە ڕۆژی یەکەمدا کە دەکاتە سێشەممە 15ی ئەیلوول، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابهش دهكرێت.
لە ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولدا، مووچهی زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەندروستی و پەروەردە خەرج دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ی ئەیلوول، زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان لەوانە ناوخۆ، داد، دارایی، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، بازرگانی، کارەبا، شارەوانی، فەرماندەیی زێرەڤانی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.
پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دوای پشووی هەینی، لە ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلوولی 2026 بە پێدانی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، ئەنجوومەنی و دەزگای ئاسایش، پۆلیسی نەوت و فەرماندەییی دەڤەری 1 و 2 کۆتایی پێ دێت.
