ژنێکی گەنجی تەمەن 22 ساڵ لە گەڕەکی سیروانی قەزای کەلار لە کاتی هەڵخستنی جلوبەرگدا تووشی تەزووی کارەبا بوو و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

 

ئەمڕۆ ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار به‌ پایته‌خت میدیای ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن 22 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و گیانی لەدەست داوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانە و بە گوتەی کەسوکارەکەی، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ژنەکە سەرقاڵی هەڵخستنی جلوبەرگ بووە لە ماڵەکەیدا و بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی سپاردووە.

 

تەرمی قوربانییەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن، ڕەوانەی پزیشکیی دادی کەلار کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان.