دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاریداوە، بڕێکی زۆر لە خواردنەوە کحولییەکان بە موزایەدە بفرۆشێت و داوایەک ئاڕاستەی ئارەزوومەندان دەکات.
ئەمڕۆ دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پرۆسەی فرۆشتنی کۆمەڵێک کەلوپەلی دەستبەسەرداگیراو، یاخود بەجێهێڵدراو بە زێدەڕۆیی ئاشکرا دەستپێدەکات و خواردنەوە کحولییەکان بەشێکی سەرەکیین لەو کەلوپەلانەی لەم مەزادەدا کە بەشداربووان دەتوانن بیانکڕن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی گشتیی گومرکەکانی عێراق، پرۆسەی فرۆشتنەکە لە دوو ڕێکەوتی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت کە بریتیین لە ڕۆژانی چوارشەممە 16ـی 9ـی 2026 و دووشەممە 21ی 9ـی 2026.
دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕوونیکردەوە، بەشداربووان پێویستە پێشوەختە بڕی 20 لە سەدی نرخی خەمڵێندراوی کەلوپەلەکان وەک بارمتەی فەرمی بدەن بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان.
لە کۆتایی دا دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق داوا لە سەرجەم ئارەزوومەندان دەکات، لە کاتە دیاریکراوەکاندا سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی ناوچەی ناوەڕاست بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە ئیداری و یاساییەکان.