دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیارێکی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنیی حکومی دەرکرد، پەرلەمانتارێکی کورد مژدە دەداتە هاووڵاتییان. بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کراوە، لە ڕێکەوتی 1ی 9ی 2026ەوە گۆڕانکاری لە نرخی بەرهەمە نەوتییەکاندا کراوە.

 

ئەمڕۆ سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی حکومی هاووڵاتییان ناگرێتەوە، بەڵکوو تەنیا بۆ فەرمانگە حکومییەکانە.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمان باسی لەوەش کرد کە بە هیچ شێوەیەک نرخی بەنزین بۆ هاووڵاتییان بەرز ناکرێتەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، بۆ هەر لیترێک: نرخی گازوایل کراوە بە 1000 دینار، نۆرماڵ بە 750 دینار، موحەسەن بە 1000 دینار، سوپەر بە 1250 دینار، و نرخی نەوتی سپیش بە 1000 دینار دیاری کراوە.