لە ئەندەنوسیا بەلەمێک بە نزیکەی 250 سەرنشینەوە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا نقووم بوو و گیان لەدەستدانی کەسێک ڕاگەیەندراوە.
ئەمڕۆ ئاژانسی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، بەلەمێک بە 243 سەرنشینەوە لە شاری سورەبایە لە نزیک بەندەری سەرەکی ڕۆژهەڵاتی شاری جاڤای ئەندەنوسیا بەرەو بەندەری بێنجار ماسین دەڕۆیشت، لەناکاو بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە نقووم بوو.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەکە، تیمەکانیان توانیویانە 103 کەس ڕزگار بکەن، بەڵام کەسێک گیانی لەدەستداوە و 139 کەسی دیکە بێسەرووشوێنن.
بەرپرسانی ئەندەنوسیا ئاماژەیان بە دواین پەیوەندی تیمەکانی بەلەمەکە کردووە، کە ڕووبەڕووی خراپی دۆخی کەشوهەوا بوونەتەوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە نقوومبوونی بەلەمەکە دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ورد و سەرەکی ڕووداوەکە.