پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز بەردەوامە، ئەمجارە هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئێرانی و بەهۆیەوە 4 کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری دوورگەی قشم هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی، کە لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو مووشەکەی کە بەر کەشتییەکە کەوتووە، سەرچاوەکەی دیار نییە و جۆرەکەشی 'هێشتا دیاری نەکراوە'.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوورگەی قشم بە گەورەترین دوورگەی گەرووی هورموز ناوزەند دەکرێت، ئەم گەرووە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بووەتە خاڵێکی سەرەکی نێوان تاران و واشنتۆن.