تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبای هاوبەشان لە هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەی ڕووناکی هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ی ئەیلوولی 2026، تاکوو کاتژمێر 12ی شەو، دوایین دەرفەتە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوون و داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا.
بەپێی ئاگادارییەکەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەو ڕێژەیەی لێخۆشبوون و داشکاندن کە بۆ قەرزی کۆنی کارەبای هاوبەشان (پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی) دیاری کرابوو، ئەمشەو کۆتاییی پێ دێت.
پڕۆژەی ڕووناکی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کاتی دیاریکراو بۆ ئەم داشکاندنە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە؛ بۆیە داوا لە هاوبەشان دەکرێت پێش بەسەرچوونی وادەکە، مامەڵەکانیان تەواو بکەن.