لاهور تاڵهبانی و پۆڵادی برای لەگەڵ چوار دەستگیرکراوی تری دۆسیەی لالەزار، لە بەردەم دادوەر وتەیان لێ وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار ڕایگەیاند، لە کۆی 12 دەستگیرکراو کە بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو دادگایی بکرێن، شەشیان وتەیان لێ وەرگیراوە و شەشەکەی تر ئەمڕۆ لە دادگا وتەیان لێ وەردەگیرێت.
پارێزەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە لاهور تاڵهبانی و پۆڵادی برای لەناو ئەو شەش تۆمەتبارەدان کە ئەمڕۆ لە بەردەم دادگادا وتەیان لێ وەردەگیرێت.
لە ڕێکەوتی 22ی ئابی 2025دا، دوای ئەوەی لاهور تاڵهبانی ڕازی نەبوو خۆی ڕادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار.
دوای چهندین کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری، لاهور تاڵهبانی، پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.