وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستپێکردنی خوێندنی پارالێل و ئێوارانی لە سەرجەم پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەسەند کرد.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی فەرمیدا بە ژمارە 1989 لە ڕێکەوتی 8ی 9ی 2026 کە بە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە دەرچووە، بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

 

بەپێی فەرمانەکە، پڕۆسەی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران لە سەرجەم پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2026 - 2027 دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

ئەم هەنگاوەی وەزارەت پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە کە تیایدا پڕۆپۆزەڵی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە پێناو فراوانکردنی دەرفەتی خوێندن پەسەند کراوە.