گەنجێکی کۆچبەری خەڵکی هەولێر لە سویسرا خنکاوە و مەترسیی سووتاندنی تەرمەکەی لە ئارادایە، ئەگەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بنەماڵەکەی پەیوەندی بە پۆلیسی ئەو وڵاتەوە نەکەن.

 

ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، گەنجێک بە ناوی محه‌ممه‌د ڕەحمان، کە ماوەی 4 مانگە گەیشتووەتە ئەو وڵاتە، لە ئاوی ناوچەی شافهاوزن خنکاوە؛ لە ئێستادا تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسی کانتۆنی شافهاوزنەوە پارێزراوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ کەس و کارێک بۆ وەرگرتنەوەی پەیوەندیی پێوە نەکردوون.

 

بەپێی یاساکانی کانتۆنی شافهاوزن، ئەگەر لە ماوەیەکی دیاریکراودا کەس و کاری گەنجەکە نەدۆزرێنەوە و داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی نەکرێت، حکومەتی ناوچەکە تەرمەکەی دەسووتێنێت.

 

داوا لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هاوکار بن، تاوەکو کەس و کاری ئاگادار بکرێنەوە و پێش بە سووتاندنی تەرمەکەی بگیرێت.

 

 

ناسنامه‌ی قوربانییه‌كه‌
ناسنامه‌ی قوربانییه‌كه‌