کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە بارستەی نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل سووتەمەنیی عێراقی، لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا بە درۆن کرایە ئامانج و گڕی گرت.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی بەندەرەکانی عێراقەوە بڵاوی کردەوە، کەشتیی نەوتهەڵگری (نیو ئاندرۆس) کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە، کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی لە ئاوەکانی عێراق کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەنێو 22 کارمەندی کەشتییەکەدا نەبووە.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەهۆی چالاکیی سەربازیی شەوانەوە لە باکووری کەنداو و کەنداوی عومان، چەندین کەشتیی بازرگانی تەقەیان لێ کراوە و لەکار کەوتوون.

 

به‌پێی ڕۆیته‌رز، لە ڕووداوێکی تردا لە دووریی 24 میل لە بەندەری ڕاشدی ئیمارات، کەشتییەک بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکێکی نەناسراوەوە لایەکی لار بووەتەوە و ئەگەری دزەکردنی ئاوی لێ دەکرێت.

 

ئەم ئاڵوگۆڕە سەربازییە بە گەورەترین هێرشی دەریایی دادەنرێت بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتییەکان لە ناوچەکەدا لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا.