نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆ دەرکرد.

 

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکی هەرێم فەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی واژۆ کرد کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کار دەکەن.

 

بەپێی دەقی بڕیارەکە، پلەبەرزکردنەوەکە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکان بووە و ئەفسەرەکان بۆ پلەی شایستەی ڕاژەکەیان بەرز دەکرێنەوە.

 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەپێی دەسەڵاتە یاسایییەکانی، فه‌رمانی كردووه‌ بڕیارەکە لە کاتی دەرچوونییەوە بچێته‌ بواری جێبەجێکردنەوە.