ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای ڕزگاریی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دەستڕێژی گوللە لە خوشک و برایەک کرا، بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستدا و خوشکەکەشی بە سەختی بریندار بوو.



کەمێک لەمەوبەر د. ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، کوڕەکە ناوی (زیرەکە) و تەمەنی 18 ساڵە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها خوشکەکەشی بریندارە و ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.



بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.