کێشەی کارەبای گەڕەکی ژیان لە شاری هەولێر دوای سێ ڕۆژ بێکارەبایی چارەسەر کرا.
ئەمڕۆ پایتهخت میدیا بەدواداچوونی بۆ داواکاریی دانیشتووانی گەڕەکی ژیان له شاری ههولێر كرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتنە سەر هێڵ و کێشەکەیان چارەسەر کرد.
خۆران خۆرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر به پایتهختی ڕاگەیاند، هەر سێ مۆلیدەکەی گەڕەکی ژیان چاک کرایەوە و ئێستا کارەبا دراوەتە خەڵک.
بەهۆی تێکچوونی مۆلیدەکانەوە ماوەی سێ ڕۆژ بوو دانیشتووانی ئەو گەڕەکەی هەولێر بێ کارەبا بوون، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.