لە قەزای کفری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادانەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جێب واز) بە ئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار ڕۆیشتووە و ماتۆڕسکیلێک بە پێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە، بەهۆیەوە پێکیاندادا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی (1997) بوو، بە سەختی بریندار بوو، بەڵام پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لە کۆتاییدا هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت: "تیمی هاتووچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجام داوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە."