قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڕیاری دا کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکانی سنوورەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو بانگی عیشا ڕێک بخات.
ئەمڕۆ قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن سەرتاشخانەکانی سنوورەکە داواکارییان پێشکەش کردبوو، لێژنە هاوبەشەکان بەدواداوچوونیان بۆ بابەتی ڕێکخستنەوەی کارکردن کرد و ئەنجامەکەی بە بڕیاری قائمقامی قەزاکە پەسەند کرا.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان باسی لەوە کرد، کاتی کارکردنی ڕۆژانەی سەرتاشخانەکان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو بانگی عیشا (شەوان) دەبێت، هاوکات ڕۆژانی هەینیش وەک پشووی گشتیی دیاری کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتووە، هەر سەرتاشخانەیەک پابەندی ڕێنمایی و کاتە دیاریکراوەکان نەبێت، ڕووبەڕووی بڕیاری داخستن و سزای پێبژاردنی دارایی دەبێتەوە.
لە کۆتایی دا قائمقامیەتی دەربەندیخان داوا لە هاووڵاتییانی سنووری قەزاکە دەکات، لە کاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەکدا، لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی لێژنە پەیوەندیدارەکانەوە (قائمقامیەت، تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش، بەرگری شارستانی، هاتووچۆ، گەشتوگوزار، ڤێتێرنەری و سەندیکا) ئاگاداریان بکەنەوە ۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.