سەرکردەکانی وڵاتی ئیمارات لە ڕێگەی بروسکەیەکی فەرمییەوە، سەرەخۆشیی قووڵی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

ئەمڕۆ شێخ محەممەد بن زیاد ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات، هاوشانی جێگرانی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بروسکەیەکی هاوخەمییان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کردووە، لەو پەیامەدا سەرکردەکانی ئیمارات سەرەخۆشیی خۆیان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕیوە.

 

لە بروسکەکەدا، هەریەک لە شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، لەگەڵ شێخ مەنسور بن زیاد ئال نهیان، جێگری سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران، هاوسۆزیی قووڵی خۆیان بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەیان لەم کۆستە نیشتمانییەدا دووپات کردووەتەوە.

 

ڕۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، سەرۆک بارزانی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ڕاگەیاند، کە نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە، کۆچکردوو وەک کەسایەتییەکی دیار، دیندار و چاکەخوازی نێو بنەماڵەی بارزانی ناسرابوو.