پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی كاركردن له باخه‌كه‌ی ته‌زووی كاره‌با ده‌یگرێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات
له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌نێو باخه‌كه‌ی خۆیدا ته‌زووی كاره‌با ده‌یگرێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی سه‌رتیپ مه‌حموود، كه ته‌مه‌نی 38 ساڵه به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه لە نزیک بازگەی زەمەقی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕوویداوه، ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌كه له‌نێو باخه‌كه‌ی خۆی له‌م سنووره سه‌رقاڵی پاک کردنەوەی حەوزی ئاو بە ئامێری کارەبای غەسل ده‌بێت، كه بەهۆیه‌وه تەزووی کارەبا ده‌یگرێت و ڕاسته‌وخۆ گیان لەدەست دەدات.