باره‌گای بارزانی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر میری ئێزیدیان ده‌كات

باره‌گای بارزانی دژی هێرشكردنه سه‌ر میری ئێزیدیان له كوردستان و جیهان هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی له شاری به‌رلین بێڕێزی به‌رامبه‌ر میری ئێزیدیان كرا و هێرشی كرایه سه‌ر، باره‌گای بارزانی به‌توندی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی بارزانی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ میری ئێزیدیان ده‌ربڕدراوه و هاتووه، هەر لێرەوە پشتیوانیمان بۆ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە.