قەیرانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی لە عێراق چووە نێو مانگی دووەم و کاریگەریی توندی لەسەر ژیانی خێزانەکان دروست کردووە.
ئەمڕۆ ماڵپەڕی عەرەبی جەدید بڵاوی کردەوە، بەهۆی دواکەوتنی مووچە فەرمانبەران ناتوانن قیستی مانگانەی ئۆتۆمبێل، مۆلیدە و قەرزەکانی بانک بدەنەوە، بەهۆی نەدانی پارەوهش خاوەن مۆلیدەی گەڕەکێک کارەبای ماڵی فهرمانبهرێكی بڕیوە.
ماڵپەڕهكه ئاشكرای دهكات، كه خێزانەکان تووشی ئیحراجی بوونەتەوە بەرامبەر قیستەکان و ئەم قەیرانە دەبێتە هۆی تێکچوونی سەقامگیریی خێزانی.
عێراق نزیکەی 4 ملیۆن فەرمانبەری هەیە و تێچووی مووچەی مانگانە دەگاتە 8 تریلیۆن دینار، بودجەی ساڵانەی عێراق نزیکەی 100 ملیار دۆلارە و زیاتر لە 60 ملیار دۆلاری تەنیا بۆ مووچە تەرخان دەکرێت.