کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئێوارەی سبەیدا ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک نمەباران ببارێت.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە و بهپێی ڕاپۆرتهكه، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارەکانی دوێنێ نزیک دەبن. خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت و هەندێک کات بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
کەشناسی ئاماژهی بهوهشداوه، كه ئهمڕۆ شهممه بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 40 پلە و لە سلێمانی 38 پلە دەبێت و حاجی ئۆمەران بە 28 پلە فێنکترین ناوچەكه دهبێت.
بۆ سبەی یەک شەممە کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی کوردستان پێشبینی دهكات لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ئارادایە، پلەی گەرما لە گەرمیان بەرز دەبێتەوە بۆ 44 پلە و حاجی ئۆمەران بە 27 پلەی سیلیزی دەبێتە فێنکترین ناوچەی هەرێم.
ئەم گۆڕانکارییەی کەشوهەوا و ئەگەری نمەباران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەرەو وەرزی پایز هەنگاو دەنێت.