له قوتابخانهیهكی پارێزگای میسان، ئاڵای بهعس ههڵدراوه و داوا دهكرێت ڕێکاری یاسایی بەپەلە دهكرێت.
ئەمڕۆ جەواد ئەلساعیدی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، ئاڵای حزبی بەعسی قەدەغەکراو لە قوتابخانەی ئەلتەحەدیی سەرەتایی کچان لە میسان هەڵدراوە و دهبێت تهواوی تێوەگلاوان سزا بدرێن.
بەپێی گوتەی جەواد ئەلساعیدی، هەڵکردنی ئاڵای حزبی بەعس پێشێلکردنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی عێراقە، یاسا ڕێگری دەکات لە هەر جۆرە بانگەشەیەک بۆ ڕژێمی پێشوو و دروشمەکانی.
له كۆتاییدا ئەلساعیدی ئاماژهی بهوهدا، ئەم جۆرە ڕەفتارانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەبێت، ههروهها داوای گرتنی ڕێکاری پێویستی کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە گرفته ئەمنییانە.